ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان گرووپێکى سەر پەکەکە لە شنگال دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان، دانپێدانانى گرووپێکى بڵاوکردەوە، زانیارییان لەسەر چەند کەسایەتییەک کۆکردیتەوە و "مەبەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی."

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (17/کانوونى دووەم/2023) ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دەزگاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان گرووپێکی تیرۆریستیی سەر بە پەکەکە دەستگیر دەکات، کە چاودێریی ئۆتۆمبێلە سەربازیی و کەسایەتییە ئاینیی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو گرووپە "هاوکات پلانیان هەبووە تەقینەوە لە کەمپەکانی (شاریا، بێرسڤێ، کەبەرتوو و شێخان) لە پارێزگای دهۆک ئەنجام بدەن کە لە پاش هێرشی تیرۆریستانی داعش خوشک و برا ئێزیدییەکانی سنووری قەزای شنگالی تێدا نیشتەجێیە و بەهۆی ناسەقامگیریی ئاسایش و خۆسەپێنی گرووپە لەیاسابەدەرەکان و پەکەکە لە شنگال نەگەڕاونەتەوە زێدی ڕەسەنی خۆیان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین