سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: نابێت چیتر وەک ئێستا لە عێراق دەستوور پشتگوێ بخرێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەپێی دەستوور دابین بکرێت."

ئەمڕۆ شەممە (21/کانوونى دووەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەشدارى لە رێوڕەسمى تیرۆرکردنى محەممەد باقر حەکیم لە بەغدا کرد و وتارێکى پێشکەشکرد.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى ترى وتارەکەدا گوتى، "نابێت وەک ئێستا لە عێراق دەستوور پشتگوێ بخرێت، بەڵکو دەبێت بە تەواوی جێبەجێ بکرێت."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان دووپاتى کردەوە، "دەستوور گرێبەستێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نێوان هەموو پێکهاتەکانی عێراقە نابێت بەمشێوەیەی ئێستا پشتگوێ بخرێت، بەڵکو دەبێت بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی خەڵک خۆی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق دوور نەبینێت."

سەبارەت بەرنامەى کابینەکەى محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ڕایگەیاند، "لەسەر بنەمای پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق پشتیوانی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران دووپات دەکەینەوە هیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا بەندەکانی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت جێبەجێ بکرێن."

هەروەک گوتیشى، "هیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا بەندەکانی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی عێراق جێبەجێ بکرێن."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین