سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بەردی بناغەی پەیمانگهيهكى كولتووريی فەرەنسی ـ ئەڵمانی دادەنێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (22/كانوونی دووەم/ 2023) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پەیمانگەی داهاتووی كولتووریی هاوبەشی فەڕەنسی ئەڵمانی كوتەیەكی كوتی پێشكەش كرد، تێیدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ بەم بۆنە گەورەیەوە كە پێموایە بۆنەیەكی زۆر زۆر گەورەیە و كارێكی زۆر گرنگە"
دەقی وتاری سەرۆك نێچیرڤان بارزانی:
بەڕێزان هەموو لایەكتان بە خێر بێن. خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ بەشداری دەكەم لە دانانی بەردی بناغەی ئەنستیتوی كولتووری كە كارێكی هاوبەشی نێوان ئەڵمانیا و فەرەنسایە. سوپاسی هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و فەرەنسا دەكەین بۆ هەموو ئەو پشتگیرییانەی كە لە هەرێمی كوردستان و عێراقیان كردووە. بێگومان بەڕێز سەفین دزەیی ئەو شتەی كە پێویست بوو لەسەر هەڵوێستی هەرێمی كوردستان هەمووی بە ووردەكارییەوە باس كرد. ئەوەی دەمەوێ زیادی بكەم ئەوەیە كە بێگومان ئەم پەیمانگەیە دەبێتە پردێكی دیكەی دۆستایەتيی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا و فەرەنسا. ئەم دوو وڵاتە لە كاتی تەنگانەدا بە هەموو شێوەیەك یارمەتیی هەرێمی كوردستانیان داوە، چ لە ڕووی سەربازییەوە، چ لە ڕووی كولتوورییەوە و چ لە ڕووی مرۆییيەوە.
ئەمڕۆ بەم بۆنە گەورەیەوە كە پێموایە بۆنەیەكی زۆر زۆر گەورەیە و كارێكی زۆر گرنگە، چونكە ئەمە پەیوەندیی كولتووریی هەردوولامان بەهێز دەكات، سوپاسیان دەكەین بۆ هەموو ئەو هاوكارییانەیان و هیوادارین ئەم هاوكارییانەیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوام بێت. سوپاسی تیمی هەردوولا دەكەین ئەوانەی كە لە پاریسەوە تەشریفیان هێناوە و ئەوانەی كە لە بەرلینەوە هاتوونەتە هەولێر و لەگەڵ ئێمە بەشدارن.
سوپاسی باڵیۆزی فەرەنسا و باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا دەكەین و سوپاسی جەنابی كونسوڵی فەرەنسا و كونسوڵی ئەڵمانیا لە هەولێر دەكەین بۆ بەشداريی ئەم ڕێورەسمە و هیوادارم ئەم ئەنستیتۆیە ببێتە پردێكی دیكەی هاوكاریی كولتووریی نێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسا و ئەڵمانیا.
ئەمە ڕووداوێكی گرنگە چونكە وەك لە جەنابی باڵیۆزی فەرەنسا بیستم ئەمە چوارەمین كارە بەم شێوەیە ئەنجامی دەدەن. پێشتر سێیان ئەنجام داوە و هەولێر چوارەمینە، هەروەها ئەوەی لە هەولێر دەكرێت لە شوێنێكی زۆر گرنگدا كراوە كە قەڵای دێرینی هەولێرە، ئەمەش نیشانەیەكی زۆر زۆر گرنگی ئەو پەیوەندییە كولتووری و هاوبەشییەيه كە لەگەڵ فەرەنسا و ئەڵمانیا هەمانە.
دووبارە سوپاسیان دەكەین و هەموو لایەك زۆر بەخێر بێن. زۆر سوپاس.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment