چیچەک کۆبانێ سزای هەتا هەتایى بەسەردا سەپێندرا هەواڵ

نوچەنێت:

چیچەک کۆبانێ کچە شەڕڤانی رۆژئاوای کوردستان، دوو ساڵ دواى بە دیلگرتنى لەکاتى ئۆپراسیۆنى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا، دادگاى تورکیا سزاى هەتا هەتایى بەسەردا سەپاند.

دواى ئەوەى دادگای سزا قورسەکانی رووها سزای بەندکردنی هەتاهەتایی بەسەر چیچەک کۆبانێ سەپاند، پارێزەکەشى هیدایەت ئەنمەک دەڵێت، چیچەک کۆبانێ بەگوێرەی یاسا دەستبەسەر نەکراوە و هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت، کە لە کاتی دەستبەسەکردنیدا تاوانی کردبێت.

جێگەى وەبیرهێناوەیە، لە (21)ى مانگی تشرینی یەکەمی (2019) لە گوندی مشێرفە لە عەین عیسا لەکاتی پۆپراسیۆنى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کورستان بەبریندارى کەوتە بەردەستى گرووپە ئۆپۆزسیۆنە سوورییەکانى سەر بە تورکیا.

بەپێى بڕیارى دادگاى رووها، چیچەک کۆبانێ، بۆ تۆمەتى کوشتن و تێکدانى یەکپارچەیى ووڵات بۆ ماوەى (10) ساڵ و (10) زیندانیدەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین