کۆنسوڵخانەى بەریتانیا بۆ پارتى و یەکێتى: پێشوازى لە گفتوگۆى ئەمڕۆتان دەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

کۆنسوڵخانەى گشتیى بەریتانیا لە هەولێر، لە پەیامێکدا پێشوازى لە کۆبوونەوەى شاندى پارتى و یەکێتى دەکات و دەڵێت، ئەمە هەنگاوێکی سەرەتای گرنگە بۆ دۆزینەوەی زەمینەی هاوبەش.

ئەمڕۆ شەممە، (28/کانوونى دووەم/2023) لە بارەى کۆبوونەوەى شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان  و مەکتەبی سیاسیی لە سلێمانی، لە هەژمارى فەرمى خۆى لە تویتەر کۆنسوڵخانەى گشتیى بەریتانیا لە هەولێر پەیامێکى بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی کۆنسوڵخانەى گشتیى بەریتانیا لە هەولێر هاتوو، شانشینی یەکگرتوو، پێشوازیی لە گفتوگۆی ئەمڕۆی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەکات؛ ئەمە هەنگاوێکی سەرەتای گرنگە بۆ دۆزینەوەی زەمینەی هاوبەش لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانی عێراق.

لە بەشێکى ترى تویتەکەیدا نووسیویەتى، چاومان لەوەیە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا بەرەوپێشچوون لەسەر پرسە سەرەکییەکان هەبێت.

ئەمڕۆ شاندێکى باڵاى پارتى و یەکێتى لەسەر ئاستى مەکتەبى سیاسی کۆبوونەوە. دواى کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکى هاوبەشیان بڵاکردەوە و لە بەشێکى ئەو ڕاگەیێندراوەدا دەڵێت، "هەردوولا رێککەوتن لە دەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام بدەن." 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین