بەریتانیا: پێشوازى لە گفتوگۆکانى پارتى و یەکێتى دەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق کرد و تێیدا هەردوولا جەخت لە "له‌ برده‌وان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا" دەکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (یەکى/شوبات/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ مایك برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ ‏عێراق كرد.‏

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا، ، "دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى ‏عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى" تاوتوێ ‏كرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کورردستان باڵیۆزى به‌ریتانیا، "پێشوازى له‌ ‏كۆبوونه‌وه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان كرد و ‏پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ ‏ده‌ربڕى."

پەیوەست بە پرسى یاساكانى نه‌وت و گاز و بودجه‌ى عێراق و بڕیاره‌كانى ‏دادگاى باڵاى فیدراڵى و كاریگه‌ریى نه‌رێنییان له‌سه‌ر كه‌شى سیاسیى، باڵیۆزى به‌ریتانیا دووپاتى كردوه‌ كه‌ "وڵاته‌كه‌ى هه‌ولێر ‏و به‌غدا هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، كە‏ به‌ڕێز كونسولى گشتیى به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى به‌ڕێز ‏باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق، ئامادى كۆبوونه‌كه‌ بوون.‏"

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین