سەرۆك بارزانى سەرەخۆشى لە خانەوادەى قوربانيانى بوومەلەرزەكەى توركيا دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك مەسعوود بارزانى لە پەيامێكدا بۆ خانەوادەى قوربانيانى بوومەرزەكەى توركيا دەڵێت، " خۆم بە هاوبەشی خەم و ئازاریان دەزانم."

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشى/شوبات/2023) سەرۆك مەسعوود بارزانى لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر پەيامێكى بڵاويكردەوە، لەو پەيامە سەرەخۆشى لە كەسوكارى قوربانيانى بوومەلەرزەكەى توركيا دەكات.

لە پەيامەكەى سەرۆك بارزانى هاتووە، "سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی ئەم بەیانییەی تورکیا و سووریا دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەم و ئازاریان دەزانم."

لە بەشێكى ترى پەيامەكەى سەرۆك مەسعوود بارزانى دەڵێت، "هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازم."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین