توركیا: تیمى فریاكه‌وتنى 75 وڵات كار بۆ رزگاركردنى قوربانیان ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فوئاد ئۆكتاى جێگرى سه‌رۆكى توركیا رایگه‌یاند، نزیكه‌ى 30 هه‌زار كه‌س له‌ بوارى فریاكه‌وتن له‌ شوێنه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌كەی تورکیا كار ده‌كه‌ن، كه‌ شه‌ش هه‌زار و 479 كه‌سیان له‌ 75 وڵاته‌وه‌ هاتوون.

فوئاد ئۆكتاى شه‌وى رابردوو نۆى شوباتى 2023 له‌ ئه‌نقه‌ره‌، له‌ ناوه‌ندى باره‌گاى ئاژانسى فریاكه‌وتن و كاره‌ساته‌كان كه‌ به‌ كورتكراوه‌ى "ئافاد" ده‌ناسرێت، رایگه‌یاند ژماره‌ى قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى شه‌شى شوبات بۆ 17هه‌زار و 674 گیانله‌ده‌ستدان و 72 هه‌زار و 879 بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

جێگرى سه‌رۆكى توركیا باسى له‌وه‌یش كرد تیمه‌كانى فریاكه‌وتن له‌ شوێنه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان بریتین له‌ 29 هه‌زار و 622 كه‌س، كه‌ شه‌ش هه‌زار و 479 كه‌سیان له‌ 75 وڵاته‌وه‌ هاتوون و تا ئێستایش له‌گه‌ڕان به‌رده‌وامن. دواجاریش له‌ 24 كاتژمێرى رابردوودا 121 كه‌سیان رزگاركردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین