دەسەڵاتی دادوەری عێراق داوا لە حکومەتی هەرێم و فیدراڵی دەکات پابەندی دەستوور بن
نوچە نێت
ڕۆژی چوارشەممە (2026/11/25) دوای نیگەرانییەکانی لایەنە سیاسەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو بڕیارانەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت دەستبەسەرداگرتنی کێڵگە نەوتییەکان و دەروازە سنوورییەکای هەرێمی کوردستان، دەسەڵاتی دادوەری عێراق ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، عێراق دەوڵەتێکی یەکگرتووی فیدراڵیی سەربەخۆیە و سیستەمی حوکمڕانی تێیدا کۆماری، پەرلەمانی و دیموکراسییە، و پارێزەر و گەرەنتیکاری ئەمەش حوکمەکانی دەستووری ساڵی (2025)ـە کە دادگای باڵای فیدراڵی تایبەتمەندە بە ڕاڤەکردنی دەقەکانی.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا دەسەڵاتی دادوەری عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، "داوا لە حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان دەکەین، پابەندی ئەو شتانە بن کە لە دەستووردا هاتوون و جەختیان لەسەر کراوەتەوە."
جێگەی ئاماژە پێدانە، دوێنێ حکومەتی عێراق دژی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دەرکردن، ئەمەش کاردانەوەی توندی سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنەکانی دیکەی لێکەوتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment