دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر داوای عەلی زەیدی چەند بڕیارێک دەردەکات
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (25/11/2026) دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر داوای سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری لێکدانەوەی ژمارە (268/فیدراڵی/2026)ـی بۆ ژمارەیەک ماددەی دەستوور دەرکرد و تێیدا حەوت خاڵی سەرەکی لەبارەی دەسەڵاتەکانی بەغدا بەسەر هەرێمی کوردستاندا یەکلایی کراونەتەوە کە هەموو لایەک پابەند دەکرێن بە جێبەجێکردنی.
خاڵی یەکەم لە بڕیارەکە تایبەتە بە پاراستنی سنوورەکان، کە تێیدا هاتووە، پاراستن و بەرگریکردن لە سنوورە نێودەوڵەتییەکانی عێراق لە دەسەڵاتە تایبەتمەندەکانی حکومەتی فیدراڵییە؛ حکومەتی عێراق مافی هەیە هێزە چەکدارە فیدراڵییەکان بڵاوبکاتەوە و ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر بۆ پاراستنی تەواوی سنوورەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەو سنوورانەشەوە کە دەکەونە ناو ئەو خاکەی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەدەبرێت.
هاوکات لە خاڵی دووەمیشدا ئاماژە بەوە کراوە، کە دەسەڵاتە فیدراڵییەکان مافی سەرپەرشتیکردن، چاودێری و کۆنترۆڵکردنی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی عێراقیان هەیە، بە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە، بە لەبەرچاوگرتنی بەڕێوەبردنی گومرگەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هەر لەم بڕیارانەدا باس لە بە ئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکان کراوە و بڕیار دراوە بە دامەزراندنی سیستمێکی نیشتمانیی یەکگرتوو بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی دەروازە سنووری و گومرگەکان و بەستنەوەیان بە وەزارەتە فیدراڵییەکانەوە لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی دایە.
خاڵی چوارەمیش تایبەت کراوە بە نەوت و گاز؛ کە بڕیار دراوە بۆ لەمەودوا بەڕێوەبردنی نەوت و گازی دەرهێنراو لەلایەن حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانەوە دەبێت، بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق و دەستە چاودێرییە فیدراڵییەکان مافی سەرپەرشتیکردن، چاودێری و وردبینییان هەیە لەسەر کێڵگە، پرۆسە و گرێبەستەکانی بەرهەمهێنان، دەرهێنان، بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی نەوت و گاز.
بەپێی ئەو بڕیارەی دراوە حکومەتی فیدراڵی دەسەڵاتی داڕشتنی سیاسەتی دارایی و گومرگی، دیاریکردنی پێناسی گومرگیی یەکگرتوو، سەرپەرشتیکردن، وردبینی و گەڕاندنەوەی داهاتە گشتییەکانی باج، ڕسوومات و داهاتە نانەوتییەکانی هەیە لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
لە خاڵی شەشەمدا سنووری جوگرافیی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان خراوەتەڕوو، کە تێیدا سنووری جوگرافیی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی ماددەی (53/أ)ـی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت و ماددەی (143)ـی دەستوور دیاری دەکرێت، کە ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە تاوەکو ڕۆژی (19)ی ئاداری (2003) لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە پارێزگاکانی: (دهۆک، هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، دیالە و نەینەوا) بەڕێوەدەبران، دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت درێژ ببێتەوە بۆ دەرەوەی ئەو سنوورە، بە لەبەرچاوگرتنی بڕگە دەستوورییەکانی تایبەت بە ناوچە جێناکۆکەکان (ماددەی 140).
خاڵی حەوتەم و کۆتایی، تایبەتە بە ناوچەکانی دەرەوەی سنووری هەرێم؛ کە بەڕێوەبردن و پیادەکردنی دەسەڵاتە دەستووری، کارگێڕی و جێبەجێکارییەکان لەو ناوچانەی دەکەونە دەرەوەی سنووری جوگرافیی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان، تەنها لە ئەستۆی دەسەڵاتە فیدراڵییەکان دایە؛ پیادەکردنی دەسەڵاتی کارگێڕیی دیفاکتۆ (واقیعی) لەلایەن هەرێمەوە لە دەرەوەی ئەو سنوورە، هیچ ماف و دەسەڵاتێکی دەستووریی بۆ دروست ناکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment