سوپای پاسداران دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز تێکدەشکێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ململانێکانی ئەمەریکا و ئێران لە گەرووی هورمزبەردەوامە، بەگوێرەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییەکانی بەریتانیا رایگەیاندووە کە بەهۆی هێرشێکی نەناسراو دوو کەشتی نەوت هەڵگر کراونەتە ئامانج.

ڕۆژی شەممە (2026/11/21) ماڵپەڕی (Mepa News) بڵاوی کردەوە، بەر لە دەستپێکردنی هێرشەکانی سوپای ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نزیکەی یەک لەسە پێنجی نەوت و گازی سروشتی جیهان بە گەرووی هورمز تێدەپەری، لە ئێستادا بەهۆی سەپاندنی دەسەڵاتی ئەمەریکا و ئێران لەو ناوچەیە رێژەی هەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوە خەریکە پەک دەکەوێت.

تاران دوای هێرشەکان گەرووی هورمزی داخست و هەر کەشتیەکیش بەبێ مۆڵەت بە گەرووەکە تێپەرێت دەکەوێتە بەر هێرشەکانی سوپای پاسداران، لە بەرامبەردا ئەمەریکا لەدژی ئێران گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەکانی تاران سەپاند، هەر کەشتییەکیش بەبێ مۆڵەتی ئەوان تێپەرێت هێرشی دەکەنە سەر.

سەبارەت بەو هێرشانە و تێکشکانی ئەو کەشتییانە کە لەو شوێنانەی ئێران قەدەغەی کردووە سوپای پاسداران ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت، هێرشەکان لەلایەن ئێمەوە ئەنجام نەدراوە و ڕەنگە بەهۆی پێکدانانی کەشتییەکان بێت لەو شوێنە، بە پێچەوانەوە سوپای ئەمەریکاش رایگەیاندووە کە هەموو مینەکانی گەرووی هورمزیان پوچەڵکردۆتەوە.

هاوکات، دوێنێ سوپای پاسداران تێکشکانی درۆنێکی جۆری (MQ-9) راگەیاند، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوە تاوەکو ئێستا تاران لە گەرووی هورمز لەو شوێنانەی لە ژێر دەستی خۆیەتی (58) درۆنی تێکشکاوی ئەمەریکایان دۆزیتەوە.

هەروەها سوپای پاسداران ئاماژە بەوە دەکات کە چاودێری هەموو چاڵاکی و دەستدرێژییەکی دوژمن دەکەن و بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە. لەلایەکی تر ئێران هەڕەشە دەکات و دەڵێت، ئامادەکارییەکان بۆ وەڵامی هێرشی زەمینی زۆر بەهێزترە لە ئامادەکارییەکانمان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە ئاسمانیەکان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین