سووریا نابێتە ئەندام لە هاوپەیمانی بەرگریی مەککە عێراق ناوچەکە و جیهان

نووچە نێت

دوو سەرچاوەی باڵای حکومەتی سووریا ئاشکرای دەکەن کە وڵاتەکەیان نابێتە ئەندام لە ڕێککەتنی بەرگریی مەککە لە نێوان سعوودیە، پاکستان و تورکیا، هەروەها کەناڵ (12)ـی ئیسرائیل دەڵێت، لەئەگەری بوونی سووریا لەو هاوپەیمانییە هاوسەنگی هێزی ناوچەکە دەگۆرێت و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تەلئەبیب دژی سووریا زیاتر دەبێت.

ڕۆژی دووشەممە (2026/11/9) ماڵپەڕی (Mepa News) بڵاوی کردەوە، لەگەڵ هەڵکشانی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەردەوامی بوونی هێرشەکانی ئەمەریکا لە دژی ئێران هەریەک لە تورکیا، سعوودییە و پاکستان لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە هاوپەیمانی بەرگریی مەککەیان لە پێناو بەهێزکردنی توانای سەربازیی و لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆسەر هەریەکێکیان بەواتای ئەوە دێت هێرشکراوەتە سەر هەموویان واژۆ کرا، چاوەروان دەکرێت چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی بەشداری ئەو هاوپەیمانییە نوێیە بکەن بەتایبەت میسر و سووریا.

دوای چاوەروانییەکان، دوو سەرچاوەی باڵای حکومەتی سووریا لەوبارەیەوە ئاشکرای دەکەن کە، حکومەتی شام دوای هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەم پرسە بڕیاریداوە بەشداری ئەو ڕێککەتنە نەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی لەلایەن حکومەتەوە ڕانەگیێندراوە. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە حکومەتی سووریا هەفتەی داهاتوو یەکەیەکی سەربازیی کە پێکهاتووە لە نزیکەی (600) سەرباز بنێرێتە سعوودیە بەمەبەستی دامەزراندنیان لە سنووری ئەو وڵاتە بۆ پشتیوانیکردنیان لە شەڕی دژی حووسییەکان.

هاوکات کەناڵ (12)ـی ئیسرائیل بڵاوی کردۆتەوە کە سووریا دوای هەڵسەنگاندنیان پاشگەزبوونەتەوە بۆ ئەندامبوون لە ڕێککەتنی مەککە، چونکە پێیانوایە لە ئەگەری هەر ڕێککەتنێکی سووریا بۆ بەهێزبوونی زیاتری یەکەی سەربازیی هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە دەگۆرێت و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تەلئەبیب لە دژی سووریا لەو ناوچەیە زیاتر دەبێت.

هاوکات ئەو کەناڵە ئەمەشی خستەڕوو، دەستپێکردنەوەی هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا بەواتای ئەوەدێت بەفەرمی ئیسرائیل بانگەشەی جەنگ بکات لەگەڵ تورکیا، بەدڵنیایشەوە ئەنقەرە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر سووریا ڕاستەوخۆ وەک هەڕەشەیەکی جددیی دەبینێت بۆسەر ئاسایشی وڵاتەکەی. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین