تۆم باراک: ئەمەریکا بە چاوێکی کراوەوە لە داهاتووی عێراق دەڕوانێت
نوچە نێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (10/11/2026) تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق و سووریا ئاماژەی بەوە دا، کە لە شاری لەندەن لەگەڵ شاندێکی بەرپرسانی عێراق بە سەرۆکایەتیی فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکی گرنگیان دەربارەی داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و بەغدا کردووە و ئەو نێردە تایبەتییەی سەرۆکی ئەمەریکا گووتیشی، کە دەرفەتمان لەبەردەستدایە بۆ بنیادنان لەسەر بنەماکانی هاوبەشی درێژخایەن و کێشانی نەخشەڕێگەیەکی گەورە بۆ داهاتوو.
تۆم باراک سەبارەت بە سنووری دەرفەتەکان زیاتر ڕوونی کردەوە و ئەوەشی خستەڕوو، کە لە هاوکاریی دادوەری و بەهێزکردنی سەروەریی یاساوە تا دەگاتە بوارەکانی: (وزە، وەبەرهێنان، گەشەپێدانی ئابووری، هاوبەشییە دامەزراوەییەکان، ئاسایش، سەقامگیریی ناوچەکە) دەرفەتمان بۆ کارکردن هەیە، بۆیە بە پێویستی دەزانین، کە دامەزراوە دادوەرییە بەهێز و سەربەخۆکان و هاوکاریی قووڵتر لە نێوان سیستەمە یاساییەکانی هەردوو وڵاتدا بەکاربهێنن بۆ بنیادنانەوەی متمانە و بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر.
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند، کە هەردوو وڵات پێکەوە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە ئازادکردنی تواناکانی عێراق، قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بنیادنانی داهاتوویەک کە بە گەشەسەندنی هاوبەش، دەرفەت و ئاشتیی هەمیشەیی بۆ نەوەکانی داهاتوو جیا بکرێتەوە، بۆیە ئەمەریکا بە چاوێکی کراوەوە لە داهاتوو دەڕوانێت بۆ بەردەوامبوون لەم کارە گرنگە لە پاڵ هاوبەشە عێراقییەکانمان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment