سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: وەک هەمیشە هەموو پشتگیرییەکى نووسەرانى کورد دەکەین
نوچەنێت:
سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى (53) ساڵەى دامەزراندنى یەکێتیى نووسەرانى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "له‌م ياده‌دا به ڕێز و شكۆوه، له خه‌بات و كۆششى زياتر له نيو سه‌ده‌ى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد دهڕوانين."
ئەمڕۆ هەینى (10/شوبات/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى ئاراستەى نووسەران و ئەدەبیانى کوردستان کرد و دەڵێت، "يادى په‌نجا و سێ ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد، به گه‌رمى له مەڵبەندی گشتی و ته‌واوى نووسەران و ئەدیبانی کوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم."
دەقى پەیامەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
يادى په‌نجا و سێ ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد، به گه‌رمى له مەڵبەندی گشتی و ته‌واوى نووسەران و ئەدیبانی کوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا به ڕێز و شكۆوه، له خه‌بات و كۆششى زياتر له نيو سه‌ده‌ى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد دهڕوانين. خزمه‌تى ديار و به‌رچاويان به وێژه و زمان و كولتوورى كوردى و هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانييان له سه‌رده‌مى پێشمه‌رگايه‌تى و تێكۆشانى گه‌لى كوردستاندا بۆ ئازادى، به‌رز دهنرخێنين.
له كاتێكدا ئه‌م ياده دهكهينهوه، جه‌خت له گرنگيى ئاماده‌يى و ڕۆڵى كاريگه‌رى نووسه‌ران دهكهينهوه له بره‌ودان به گيانى نيشتمانپهروهرى و چه‌مك و به‌ها مرۆييه‌كان، بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى پێشكه‌وتوو، پێشخستنى زمان و وێژه، پاراستنى ناسنامه و كولتوورى كوردى و قووڵكردنه‌وه‌ى يهكترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى.
سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى نووسه‌رانى شه‌هيد كه له‌پێناوى ئازاديى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ياندا گيانيان به‌خشى. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نيان به نووسين و داهێنان و خزمه‌تى زمان و وێژه‌ى كوردى به‌خشى. ياديان هه‌ميشه به خێر و سڵاو له خانه‌واده‌ى سهربهرزيان.
چاومان له به‌رهه‌م و به‌رده‌وامى و داهێنانى زياترى نووسه‌رانى كورد و كوردستانه و وه‌ك هه‌ميشه هه‌موو پشگيرييهكى ئێمه‌يان ده‌بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/2/10

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment