کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما دادەبەزێت و کەشوهەوا ناجێگیر دەبێ کوردستانی
وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکات  ڕەوشى کەشوهەواى ئەمڕۆ ناجێگر بێت و لە کاتەکانى دواى نێوەڕۆ باران ببارێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (12/شوبات/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردەوە، کەشوهەوا ناجێگیریەکى کورت خایەن لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەولێر هەیە، لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ کۆتاى پێ دێت .

هەروەها دەشڵێت، کەشوهەواى ناوچەکەمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى باران بارین بەڕێژەیەکى کەم لە سەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە پارێزگاى کەرکووک دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى کەمێک بەفر هەیە.

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن ئاماژە بەوەدەکات، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین