پشکى هەرێم بۆ حەج و عومرە زیاد دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، پشکى هەرێمى کوردستان بۆ حەج و عومرە وەک پێش ڤایرۆسى کۆرۆنا دەبێت و دەشڵێت، ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت هاوەڵیی حاجیانی کوردستان بکەن، پێوستە فۆڕمێکى تایبەت پڕبکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە  (16/شوبات/2023) کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، راگەیاند، دواى بڕیارى سعودیە سەبارەت بە زیادکردنى ژمارەى حەجاج و عەمرەکان، ئەمساڵ پشکى هەرێم کوردستان نزیکەى پێنج هەزار حاجى دەبێت.

کاروان ستوونی داوا لە کۆمپانیاکانى حەج و عومرە دەکات، داوا لەسەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکەین، ئەوانەی دەیانەوێت بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ هاوەڵی حاجیانی کوردستان بن، لەمڕۆوە دەتوانن سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە شارەکانیان بکەن بەمەبەستی پرکردنەوەی فۆرمی بەشداربوون بەپێی ئەو مەرجانەی دیارى کراون.

دواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جیهان، حکوومەتى سعودیە بڕیاردا پشکى وڵاتان لە پرۆسەى حەج و عومرە کەمبکاتەوە، دواى ئاسایی بوونەوەى دۆخى جیهان، ئەمساڵ وەک پێش کۆرۆنا ئەو وڵاتە پێشوازى لە زیارەتکارانى حەج و عومرە دەکات. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین