ئیسرائیل و سعوودیە بۆ بەرەنگاربوونەی ئێران دانوستانی نهێنی ئەنجام دەدەن ئێران

نوچەنێت

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، حکومەتی نوێی ئیسرائیل دانوستانە نهێنییەکانی لەگەڵ سعودیە لە بواری پرسە ئەمنی و سەربازییەکان بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر کردووە.

 رۆژی هەینی ١٧ی فێبریوەری بلومبێرگ بپێی سەرچاوەکانی بڵاویکردۆتەوە، کە ئیسرائیل و سعودیە نیگەرانی هاوبەشیان هەیە سەبارەت بە زیادبوونی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکەدا.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، دانوستانە نهێنییەکانی نێوان حکومەتی نوێی ئیسرائیل و شانشینی سعودیە بە نێوەندگیری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازی و ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەڕێوەدەچێت.

سەرچاوەکان کە لەلایەن بلومبێرگەوە ناویان ئاشکرا نەکراوە، باس لەوە دەکەن، کە پێش کۆبوونەوەی ئەم دواییەی گروپی کاری ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو و ئەمریکا، سەبارەت بە بەرگری و ئاسایش لە ریاز، چەندین کۆبوونەوەی نهێنی لە نێوان بەرپرسانی ئیسرائیل و سعودیە ئەنجام دراوە.

لە درێژەدا رایانگەیاندووە، کە چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا، هاوکات لەگەڵ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبوونەوە نهێنییەکانی نێوان ئیسرائیل و عەرەبستان، بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پراگ بەڕێوە بچێت.

هاوکات "تایمز ئیسرائیل" هەروەها لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە دانوستانە نهێنییەکانی نێوان ئیسرائیل و سعودیە نووسیویەتی، تا ئەو کاتەی پێشکەوتنی بەرچاو لە پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ فەلەستین بەدەست دێت، پێدەچێت هەردوو وڵات بگەنە رێککەوتنێکی تەواو.

پێشتریش لە کاردانەوەی واژۆکردنی رێککەوتننامەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ئیسرائیل، سعودیە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەم وڵاتە مەرجدار کرد بە گەیشتن بە رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین.

سەرچاوە: ار.اف.ای
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین