یەکێتى ئامادەیە لەسەر کاتى ههڵبژاردنى کوردستان لەگەڵ پارتى کۆبێتەوە
نوچەنێت:
سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان دەستپێشخەرییەکى بافڵ تاڵەبانى بۆ پارتى ئاشکراى دەکات و دەشڵێت، یەکێتى داواى کردووە لەسەر دیاریکرنى کاتى هەڵبژاردن هەردوو مەکتەبى سیاسى کۆببنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە (20/شوبات/2023) د. رێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەى دەستەى کارگێرى مەکتەبى سیاسى یەکێتی، داوامان سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان کرد، پێویستە پارتى و یەکێتى لەسەر کاتى هەڵبژاردن ڕێککبکەون و کێشەکانیان جیابکەنەوە لەگەڵ هەڵبژاردن، ئەم پرسە پەیوەندى بە هەموو خەڵکەوە هەیە.
سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ تاڵەبانى داواى لە رەفعەت عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە کردووە پەیوەندی بە بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی بکات و دەستپێشخەرییەکەی پێ بگەیێنێت و کاتى کۆبوونەوەکە دیارى بکەن.
دەشڵێت، یەکێتی ئامادەیە لەسەر دیاریکردنی رۆژێک بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ پارتی کۆببنەوە و رێکبکەون.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment