پارتی: بە رێککەوتنی ئاشکرا لەگەڵ حکومەتی عێراق بارەگاکانمان لە کەرکووک دەکەینەوە کوردستانی

نوچەنێت

مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیێندراوێكی بڵاوكردەەوە، تێیدا دەڵێت، "بەپێی رێککەوتنی روون و راستەخۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق دەستدەکەن بە کردنەوەی سەرجەم بارەگاکانیان لەکەرکووک."

ئەمڕۆ هەینی (24/شوبات/2023) رێكخستنی كەركوكی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، كە تێیدا هاتووە، "لە سەختترین دۆخی ناهەمواردا كه‌ركووكمان لە داعش پاراست."

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، "جار نا جار، لێدوانی میدیایی هەڕەشەئامێز، دژ به‌ ئاسایش و سەقامگیری کەرکووک ده‌بیسترێن، ئامانج لێی له‌باربردنی هەر هەنگاوێکی ئاشتییانەیه‌، کە دەبێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتیی لە پارێزگای كه‌ركووك."

هەروەك لە راگەیێندراوەكە جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە، ئەم لێدوانە بە باقوبریقانە، ناتوانن ئەو رێبازە سیاسی، ئاشتیی و یاساییەمان بگۆڕن، کە بۆ راستکردنەوەی هەموو ئەو هەلومەرجە نائاساییانەی لە پارێزگاکەدا زاڵن، گرتوومانەتە بەر.

مەکتەبی رێکخستنی پارتی له‌ کەرکووک، ئاماژە بەوەش دەكات، هەموو پێکهاتە ئازیزەکانی کەرکووک دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌، پارتی دەگەڕێتەوە و لە رێگەی رێککەوتنی روون و راستەوخۆ لەگەڵ حکوومەتی عێراق، سەرجەم بارەگاکانی له‌ كه‌ركووك دەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین