وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن: بوومەلەرزەكەی ئەمشەو بە گوڕی 4.3 پلەی ڕێختەر بوو کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە بارەى بوومەلەرزەکەى سنوورى پارێزگاى هەولێر ڕاگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، "بە گوڕی 4.3 پلەی ڕێختەر" بووە.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە (25/شوبات/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بوومەلەرزەكەی ئەمشەو بە گوڕی 4.3 پلەی ڕێختەر لە هەرێمی کوردستان ڕووی دا، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە سنووری نێوان هەولێر-مووسڵ بووە."

بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن، بوومەرزەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ کە زیاتر لە ناحیەى خەبات هەستى پێکراوە دەڵێت، "لە قوڵایی 5 کیلۆمەتر ڕووی داوە، لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان هەستی پێکرا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین