لە سنوورى هەولێر باندێکى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر، باندێکى بە تۆمەتى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر و دزینى کردن لەچەند شوێنێکى جیاواز دەستگیر دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (25/شوبات/2023) پۆلیسى هەولێر ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لە سنووری ناحیەی کەورگۆسک، باندێکیان دەستگیر کرد، کە لە شەش تۆمەتبار پێکهاتبوون و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە شەوانە لە نزیک ناحیەی کەورگۆسک لەسەر زێی گەورە، ماددەی هۆشبەریان بەکاردەهێنا و دواتر دزییان لە خەڵک دەکرد."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "تۆمەتباران، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و دەمانچەیەک و ئۆتۆمبێلێکدا گیرا."

ئاماژە بەوەشدەکات، تاوانباران "دانیان نا بە تاوانی دزیکردن لە چوار ماڵ و سێ مارکێتدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەکانی (443) و (446) لە یاسای سزادان و ماددە (21)ی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، ڕاگیران."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین