لە ناو ئاراشگایەک لە سلێمانى دۆعا و نوشتە دەستى بەسەردا دەگیرێت کوردستانی

نوچەنێت:

لە ناو ئاراشگایەکى سنوورى سلێمانى دەست بەسەر نوشتە و دۆعادا دەگیرێت. قائیمقامیه‌تی سلێمانی دەڵێت رێکارى یاسایی بەرامبەر خاوەنى ئاراشگاکە دەگرینەبەر.

ئەمڕۆ یەکشەممە (26/شوبات/2023)  قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند، "به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگاو تاتۆی تامی بیوتی له‌گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی زه‌رگه‌ته‌ داده‌خات."

قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، "له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ شوێنه‌كه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ له‌ناو ئارایشتگاكه‌دا نوشته‌ و دۆعا بونی هه‌بوه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات له‌ناو تامی بیوتی-دا نوشته‌ و جاودی تیادا كراوه‌، كه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌ و له‌هه‌ر ئارایشتگایه‌كدا نوشته‌ و دۆعا بگیرێت داده‌خرێت."

هەروەها دەشڵێت، "راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕ، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای تامی بیوتی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین