بەڕێوەبەرى تەندروستى هەولێر: ڕێژەى تووشبوون بە کۆرۆنا لە (2,2%) بەرزبۆتەوە بۆ (10%) کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری گشتیى تەندروستی هەولێر ئەمڕۆ شەممە ڕاگەیاند، زیاتر لە (1000) پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە سنووری پارێزگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و ئەمەیش وایکردووە لە هەندێک شوێن رووبەڕووى گرفتى کەمى کارمەندی تەندروستى ببنەوە.

د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتیى تەندروستی هەولێر بە کوردستان24 ڕاگەیاند، لە پارێزگاى هەولێر ڕێژەى تووشبوون بە کۆرۆنا لە (2,2%) بەرزبۆتەوە بۆ (10%)، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هاووڵاتییان پابەند نین بە ڕێنماییەکان.

هەروەها دەشڵێت، ڕەوشى کۆرۆنا لە پارێزگاى هەولێر باش نییە و قەرەوێلەی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا پڕبوونە، بۆیە وەک وەزارەتى تەندروستى داوامان کردووە رێکارەکان تووندتر بکرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین