سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی بەریتانیا دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك مەسعوود بارزانى پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی بریتانیا بە سەرۆکایەتیی بەڕێز لۆرد ئەحمەد وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (يەكى/ ئادار/ 2023) بارەگاى بارزانى بڵاويكردەوە، سەرۆك بارزانى پێشوازى لە شاندێكى حكومەتى بەريتانيا كرد، لەو ديدارەدا مارك برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و خاتوو ڕۆزی کەیڤ، کونسوڵی بریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوون، لۆرد ئەحمەد پێزانینی بۆ خەبات و تێکۆشانی سەرۆک بارزانی هەبوو و ڕۆڵ و کاریگەریی سەرۆک بارزانی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرز نرخاند.

بەگوێرەى راگەيێندراوى بارەگاى بارزانى، “هەر لەو دیدارە ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و باسیش لە دوایین پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا."

لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان لایەنەکان ئاڵوگۆڕ کرا و سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەمساڵ، هەڵبژاردنەکانی هەرێم بەڕێوە بچن.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بریتانیا تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و هەردوولا جەختیان لە بایەخ و گرنگیی پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە کردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین