بافڵ تاڵەبانى: یەکێتى  هیچ کێشەیەکى لەگەڵ پارتى نییە کوردستانی
بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لە کۆڕبەندى هەولێر، دەربارەى شەڕى داعش لەسەردەمى کابینەى هەشتەم دەڵێت، ڕایدەگەیێنێت، "قوباد تاڵەبانى دژى حیزبەکەى وەستایەوە، چونکە کاتێ دەچوویتە کەس نەیدەزانى کێ پارتییە و کێ یەکتێییە، کێ گۆڕانە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (یەکى/ئادار/2023) بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، بەشدارى لە دووەمین کۆڕبەندى هەولێرى کرد و لە پانێلێکدا ئاماژەى بە دۆخى سیاسى هەرێمى کوردستان کرد، لە بارەى نەچوونى قوباد تاڵەبانى بۆ کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى دەڵێت، "کێشەمان هەیە."

بافڵ تاڵەبانى، لە وەڵامى پرسیارێکى پانێلەکەدا، سەبارەت بە هۆکارى بەشداری نەکردنى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەى هەفتانەى ئەنجوومەنى وەزیران و تیمى یەکێتى لە شاندى هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا ڕاگەیاند، "من بە جۆرێکى تر وەڵامى ئەوو پرسیارە دەدەمەوە، لەشەڕى داعش قوباد تاڵەبانى دژى حیزبەکەى وەستایەوە، چونکە کاتێ دەچوویتە کۆبوونەوەى کابینە (كابينەى هەشتەم) کەس نەیدەزانى کێ پارتییە و کێ یەکتێییە، کێ گۆڕانە."

سەرۆکى یەکێتی زیاتر روونیدەکاتەوە و دەڵێت، "قوباد تاڵەبانى باجى بۆ ئەو جۆرە سیاسەتە داوە، چونکە دەیزانى ئەوەى دەیکات ڕاستە، دەبێ حکومەت تۆزێک لە حیزبایەتى جیاواز بێت."

سەبارەت بە کێشەکانى ئێستاى تیمى یەکێتى لەناو حکوومەت، ئەو نموونە بە شەڕى داعش، کە ئەوکات قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیران بوو لە سەردەمى کابینەى هەشتەم دەهێنێتەوە و ئاماژە بەوەدەکات، "کاک مەسعود بارزانى پاڵەوانى شەڕى داعش بوو، کاک نێچیرڤان بارزانى، ئەو سەرۆکە بوو ئێمەى ڕزگار کرد" لەو سەردەمە، دەشڵێت، "بەڵام بۆچى ئێستا ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانى بەشدارى کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى وەزیران ناکات، چونکە کێشەمان هەیە."

ئەو دووپاتى کردەوە، کە تا ئێستا هیچ کەسێک "تەلەفۆنێکى بۆ قوباد تاڵەبانى نەکردووە یان سەردانى نەکردووە، لێی ببپرسى کە کێشەى چییە لەناوت حکوومەت."

بافڵ تاڵەبانى لە بەشێکى ترى وتارەکەیدا ئاشکراى دەکات، "دەڵێت یەکێتى کێشەى لەگەڵ پارتى هەیە، یەکێتى هیچ کێشەیەکى لەگەڵ پارتى نییە، بەڵکو کێشەمان لەگەڵ بەشێک لە حکوومەت هەیە، بەڵام ناتوانین بڵێین خەتاى پارتى و یەکێتییە، خەتاى هەموومانە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین