سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جەخت لەسەرخستنى پرۆسەى چاکسازیی هێزەکانى پێشمەرگە دەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەدیدارێکدا لەگەڵ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و هەماهەنگیى نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (دووى/ئادار/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ ماتیو ماكفارلان، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ى بوون.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وى تیرۆر"، تاوتوێ كران.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسى بۆ پشتگیرییەکانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له‌ پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق کرد، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌، وێڕاى به‌ربه‌ست و كێشه‌كان، "وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پابه‌نده‌ و له‌ پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستن و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و پرۆسه‌كه‌ سه‌رده‌خه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى دیكه‌ى دۆستى كرد بۆ هاوكارى و پشتگیرییان له‌ پرۆسه‌كه‌."

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ "هێشتا داعش له‌ عێراق و سووریا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له‌ گرنگیى به‌رده‌وامیى پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق كرایەوە‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و نه‌هێشتنى یه‌كجاره‌كیى داعش."

په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى كه‌مپى هۆڵ له‌ سووریا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین