سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژەنەرال ماركفارلن كۆدەبێتەوە کوردستانی
سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و لە کۆبوونەوەیەکدا جەختیان "لە بەردەوامیی هاوكاریی هاوبەش كردەوە بۆ تێكشكاندن و لەناوبردنی یەكجارەكی داعش."

ئەمڕۆ چوارشەممە (چوارى نیسان/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ ماتيوو ماركفارلن فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێكی سەربازیی یاوەری كرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، جەنەرال ماركفارلن "سوپاسی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی پێشمەرگە و پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها بۆ ڕێوڕەسمی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆی ڕاگەیاندنی دەستبەكاربوونی هەردوو فیرقەی (1) و (2)ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و جەنەراڵ ماتيوو ماركفارلن لە بەشێکى کۆبوونەوەکەدا، "باس لە گرنگیی پتەوكردنی هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی هاوپەیمانان و هەرێمی كوردستان كرا لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و جەختیان لە بەردەوامیی هاوكاریی هاوبەش كردەوە بۆ تێكشكاندن و لەناوبردنی یەكجارەكی داعش."

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، تاوتوێ كردنی گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە هەڵواسراوەكانی هەولێر ـ بەغدا بەتایبەت كێشەی نەوت و بودجە، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین