سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتى/ئادار/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى په‌رله‌مانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا به سه‌رۆكايه‌تيى خاتوو سارا سكيتێدال كرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا بره‌ودان به "په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى په‌رله‌مانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپايان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان"، بيروڕايان گۆڕيه‌وه.
شاندى يەکێتیى ئەوروپا، ستایشى خۆیان "بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعش و ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى"، هه‌روه‌ها دووپاتيان كرده‌وه كه "به‌هێزيى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، بۆ سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و يه‌كێتيى ئه‌ورووپاش گرنگه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان له پاراستنى ئاسايش و ئارامى و سه‌روه‌ريى عێراق له هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك كرده‌وه."
هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و سوودوه‌رگرتن له‌و پسپۆڕييانه‌ى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كرده‌وه كه بۆ هه‌رێمى كوردستان پێويستن."

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment