نۆ ساڵ لەمەوبەر سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بڕیارەكەی داوە.. عێراق بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی واژۆكرد کوردستانی
ئەمڕۆ حكومەتی عێراق بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی واژۆكرد، كە پێشتر لە هەمان رۆژ بەڵام نۆ ساڵ لەمەوبەر سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ئەو كاتەی سەرۆكی حكومەتى هەرءءێمى كوردستان بوو بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی واژۆ كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئاداری 2023  حكومەتی عێراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی واژۆكرد. گوتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، "ئەمە بڕیارێكی دادپەروەرانەیە بۆ قوربانیانی هەڵەبجە".

بە بڕوای پەرلەمانتاران و سیاسەتمەداران بڕیاری بە پارێزگاركردنی هەڵەبجە گرنگییەكی زۆری سیاسی و ئابووری بۆ شارەكە دەبێت، لەمەودوا هەرێمی كوردستان چوار پارێزگایە و عێراق دەبێتە نۆزدە پارێزگا. پێشتر لە ساڵی 2014 لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی كە ئەو كات سەرۆكی حكومەت بوو بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی واژۆ كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین