سەرۆك بارزانی و فەرماندەیەكی هاوپەیمانان تاوتوێی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن کوردستانی

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ ژەنەڕاڵ مەكفارلێن فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبوونەوە، لە تەوەرێكدا باسیان لە چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئاداری 2023  لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژەنەڕاڵ مەكفارلێن كرد كە فەرماندەیەكی هێزەكانی هاوپەیمانانە. بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێكدا باسی لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە كردووە و تێیدا هاتووە، "بەردەوامیی هەڕەشەکانی تیرۆریستان و پێویستیی هەماهەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگەگرتن لە بەهێزبوون و پەلهاوێشتنی تیرۆریستان تاوتوێ کرا".

بارەگای بارزانی دەشڵێ‌، "چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و ژەنەڕاڵ مەکفارلێن سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی کرد بۆ سەرخستنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە".

هاوپەیمانی نێودەڵەتی دژ بە داعش كە ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكات سەرەڕای پێشكەشكردنی هاوكارییەكان بە پێشمەرگە، پاڵپشتی چاكسازییەكانیش دەكات لە وەزارەتی پێشمەرگە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین