نۆ شەڕفانى هەسەدە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی دهۆک گیانیان لەدەستداوە
نوچەنێت:
شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، نۆ شەڕڤان بە هۆى کەوتنەخوارەوەى هێلیکۆپتەرەکەی سنووری پارێزگای دهۆک گیانیان لەدەستدا و یەکێک لە قوربانییەکان کەسێکى نزیک مەڵووزم عەبدى، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە.
ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (17/ئادار/2023) هەسەدە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کاتى گواستنەوەى هێزێکى دژە تیرۆرى هەسەدە دوو هێلیکۆپتەریان بە سنوورى پارێزگاى دهۆک کەوتۆتەخوارەوە، نۆ شەڕفان بە ناوەکانى هۆگر دێریک، شەڕڤان کۆبانێ، کۆچەر دێریک، خەبات دربێسیێ، فاراشین باران، رۆژەنگ رەفات، دیدار دێریک، دۆغان عەفری و هاروون رۆژاڤا گیانیان لە دەستداوە.
بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، هۆکارى کەوتنەخوارەوەى هەردوو هێلیکۆپتەرەکە بە هۆى خراپى کەشوهەوا بووە، کە دەیانویست سەردانى سلێمانى بکەن.
هەسەدە داوا لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەکات، هاوکارییان بکەن لە گەڕانەوەى تەرمى قوربانیانى رووداوەکە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment