ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپەرەكەی هەسەدە بڵاودەكاتەوە کوردستانی

نوچەنێت

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە راگەیێندراوێك زانیاری زیاتر لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە شەوی 15/16 ـی ئاداری ئەمساڵی بڵاوکردەوە، كە ئەو هێلیكۆپتەرانە بەبێ ئاگاداری دەزگا فەرمییەكانی هەرمی كوردستان فڕیون.

ئەمڕۆ یەكشەممە (19/ئادار/2023) لە بەشێكی راگەیێندراوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هاتووە، دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوی سەرەتایی خۆیدا روونیکردەوە، کە یەک هێلیکۆپتەر کەوتووەتە خوارەوە و چەند کەسێکیش گیانیان لەدەستداوە، کە بەپێی بەڵگەنامەکان سەر بە پەکەکە بوون.

پێنجشەممەی رابردوو هەسەدە دانی بە کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەر و گیانلەدەستدانی نۆ کەسدا ناوە کە سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتن، بەڵام ئەنجوومەنی ئاسایش باس لەوە دەکات، ئەوان تا ئێستا تەنیا کەوتنەخوارەوەی یەک هێلیکۆپتەر و گیانلەدەستدانی حەوت کەس پشتراست دەکەنەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، ئەو هێلیکۆپتەرانە لەنێوان رۆژئاوا و سلێمانی فڕیون بەبێ ئەوەی دەزگا فەرمییەکانی هەرێم ئاگاداربکەنەوە، ئەو هێلیکۆپتەرانە لە چەند بنکەیەکی پارێزگای سلێمانی دابەزیون و بەرەو رۆژئاوا فڕیون.

ئاماژەیان بەوەشدا، لایەنێک لە سلێمانی بەشێوەیەکی نهێنی و نافەرمی رێگەخۆشکەر بووە بۆ پەیوەندییەکانی هێزەکانی هەسەدە و پەکەکە و بە چەندین جۆری جیاواز هاوکارییان کردوون.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوپەیمانان و حکومەتی فیدراڵ دەکەن، روونکردنەوە بدەن کە ئەم هێلیکۆپتەرانە بە کام مۆڵەت لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان دەفڕن و کێ بەرپرسیارێتی ئەم کارە نایاساییانە هەڵدەگرێت

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین