مەسرور بارزانى: داوا دەکەین ئەنجامدەرانى رووداوەکەى جندرێس بە سزای یاسایی خۆیان بگەیێندرێن کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە بارەى شەهیدکردنى چوار هاووڵاتى یەک بنەماڵەى کورد لە دوێنێ لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین دەڵێت، "بە توندترین شێوەش، ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەین و داوا لە بەرپرسانی ناوچەکە دەکەین، لێپرسینەوەی پێویست بکەن."

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (21/ئادار/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى لە بارەى رووداوەکەى شارۆچکەی جندرێس بڵاوکردەوە و سەرەخۆشى لە بنەماڵەى کەسوکارى شەهیدەکان دەکات و دەڵێت،  "ئەنجامدەرانی تاوانەکە، بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن."

رۆژی (20-03-2023) گرووپی ئەحرار شەرقییە کە سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و نزیکن لە تورکیا، لە کاتی کردنەوەی ئاگری نەورۆزدا تەقەیان لە هاونیشتمانییانی کورد کرد و بەهۆیەوە کە تێیدا چوار کەس شەهیدکران و دوو کەسیش برینداربوون.

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان :

ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین، لە لایەن چەند کەسێکەوە ، هێرش کرایە سەر ئاهەنگگێڕان و ئاگرهەڵکردن بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە ئەنجامدا بە داخێکی زۆرەوە، چوار هاووڵاتی کورد شەهید کران. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین و هاوخەمیانین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. بە توندترین شێوەش، ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەین و داوا لە بەرپرسانی ناوچەکە دەکەین، لێپرسینەوەی پێویست بکەن و ئەنجامدەرانی تاوانەکە، بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن. 

مەسرور بارزانی 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین