سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان: بە توندى سەرکۆنەى شەهیدکردنى چوار هاووڵاتییەکەى جندرێس دەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان شەهیدکردنى چوار هاووڵاتى لە جندرێسى سەر بە عەفرین بە توندترین شێوە سەرکۆنەى دەکات و داوا لە لایەنە "به‌رپرسه‌كانى ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ين تاوانكاران بدۆزنه‌وه‌."

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (21/ئادار/2023) دڵشاد شەهاب، گوتەبێژى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و تاوانكارييه‌ ده‌كات كه‌ ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه‌ 20/3/2023 له‌ شارى جندرێس له‌ سووريا له‌ كاتى داگيرساندنى ئاگرى نه‌ورۆزدا ده‌رهه‌ق به‌ چه‌ند هاووڵاتييه‌كى كورد ئه‌نجام درا و تيايدا چوار كه‌س گيانيان له‌ ده‌ست دا."

گوتەبێژى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەشڵێت،"له‌ كاتێكدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌ميانين، داوا له‌ لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانى ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ين تاوانكاران بدۆزنه‌وه‌ به‌ سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن و ڕێگه‌ له‌ دووباره‌بوونه‌ى تاوانكاريى وا بگيرێت."

ئەم ڕاگەیێندراوەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە کاتێکدایە، رۆژی (20-03-2023) گرووپی ئەحرار شەرقییە کە سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و نزیکن لە تورکیا، لە کاتی کردنەوەی ئاگری نەورۆزدا تەقەیان لە هاونیشتمانییانی کورد کرد و بەهۆیەوە کە تێیدا چوار کەس شەهیدکران و دوو کەسیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین