سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە لاهوور شێخ جەنگی دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا سەرەخۆشى لە لاهور شێخ جەنگى دەکات بۆ کۆچى دواییکردنى دایکى.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (25/ئادار/2023) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز لاهوور شێخ جەنگی، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی دایکیان، سەرەخۆشی لە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد."

هەروەها سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەکە تەلەفۆنییەکەدا، "هەروەها هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت."

لاهوور شێخ جەنگی، لای خۆیەوە "سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەی بۆ پەیوەندی و هاوبەشیی بەڕێزیان لە خەم و پرسەکەیاندا بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین