کچە ئەندازیارێک لە ناو بیناى وەزارەتى کارەبا تەقەى لێدەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ دووشەممە کارمەندێکى بەشى ئامار لە نێو وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان تەقە لە کچکە ئەندازیارێک دەکات و دەیکوژێت، وتەبێژى پۆلىسى هەولێریش دەڵێت، بەهۆى کێشەکى کۆمەڵایەتى بووە.

وتەبێژى پۆلسى هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانى ڕاگەیاندن دەڵێت، هەردووکیان کارمەندى وەزارەتى کارەبا بوونە، پێشتر پەیوەندییەکى خۆشەویستیان هەبوو، دواتر ئەو پەیوەندییەیان نەگەیشتۆتە بنبەست

موقەدەم هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلسى هەولێر، ئاماژە بەوەش دەکات، دواى ئەوەى کوڕەکە بە دەمانچە لە ناو وەزارەتى گولەیەک لە کچە ئەندازیارەکە دەدات، دواى ماوەیەکى کەم گیان لەدەست دەدات.

هەروەها گوتەبێژى پۆلى هەولێر دەشڵێت، تاوانبارەکە هەر لە ناو بیناى وەزارە دەسگتیرکراوە و دڵنیام بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی سزا دەدرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین