لە سلێمانى دوو پاسەوانى پەرلەمانتارێکى یەکێتى بریندار دەکرێن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (دووى/نیسان/2023) هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە کاتى هاتنى پاسەوانەکان بە دوامدا، لەلایەن زیاتر لە 10 چەکدارەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەم کراوە و دوو پاسەوانم بریندارە.
ئەو پەرمانتارە بۆ رووداو ئەوەى خستەڕوو، کێشەکە شەخسى نییە و پەیوەندى بە کارى پەرمانتارییەوە هەیە و گومانی ئەوە دەکات کە لەلایەن کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانەوە ئەو کارە کرابێت.
سامانی حاجی فایەق، خاوەنی پرۆژەی شاری دایک لە بارەى رووداوەکە گوتى، هاوڕێ مەلا ستار رۆژی چوارشەممەی رابردوو داوای لێکردووە لە کڕینی شووقەکەیدا داشکاندنی بۆ بکات، منیش گوتم بەڵێنت پێنادەم و وەڵامت دەدەمەوە، بەڵام هاوڕێ مەلا ستار بە نامە و لەرێگەی پاسەوانەکانیەوە هەڕەشەی لێکردووە.
سامانی حاجی فایەق، کە خاوەنی هۆتێل هایکریست و پرۆژەی شاری دایکە لە سلێمانی دەشڵێت، هاوڕێ مەلا ستار تەنیا بە هەڕەشەکردنەوە نەوەستاوە و بە هێزێکەوە هێرشی کردووەتە سەر هۆتێل هایکریست و ویستوویەتی بیڕفێنێت.
هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامى پەرلەمانى کوردستانە لە فراکسیۆنى سەوز و سەرۆکى لیژنەى وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوەیە، هاوکات هاوەڵزاواى بافڵ تاڵەیانى و زاواى مەلا بەختیارە، ئەندامى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى یەکێتى.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment