ئەڵمانیا گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ سلێمانى ڕادەگرێت کوردستانی

نوچەنێت:

دواى تورکیا، گەشتى ئاسمانى هێلەکانى ئەڵمانیا بۆ فڕۆکەخانەى سلێمانى ڕاگێران. سەرۆکی لقی نوسینگە و کۆمپانیا گەشتیارییەکانی سلێمانی دەڵێت، هۆکارى ئەم بڕیارە تورکیا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (شەشى/نیسان/2023)  عەتا ئەنوەر، سەرۆکی لقی نوسینگە و کۆمپانیا گەشتیارییەکانی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە بارەى گەشتى ئاسمانى نێوان ئەڵمانیا و سلێمانى ئاگادارکراینەوە، کە بۆ ماوەیەک گەشتەکان ڕاگیراوە.

سەرۆکی لقی نوسینگە و کۆمپانیا گەشتیارییەکانی سلێمانی زیاتر ڕوونیکردەوە و دەڵێت، تورکیا چیتر ڕێگە نادات ئەو فڕۆکانەى لە ئەڵمانیاوە کە دێن بۆ سلێمانى بە ئاسمانی تورکیادا بفڕن.

دەشڵێت، گەشتەکانى هێڵى کۆندۆر بۆ سلێمانى ڕاگرت کە لە فڕانکفۆرتەوە بۆ هەرێمى کوردستان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین