ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی: لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە دەکەین کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای دەكات، ئێوارەی ئەمڕۆ لە سیاجی فڕۆکەخانە تەقینەوەیەک روویدا و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، بەڵام ئاگرکەوتووەتەوە و تیمەکان هەرزوو ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، (حەوتی/ نیسان/ 2023)  بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، هێزەکانیان سەرقاڵی بەدواداچوونن لەبارەی رووداوەکە.

ئاسایشی سلێمانی هاووڵاتییان و گەشتیارانیش ئاگادار دەكاتەوە "كە هیچ گرفتێك لە فڕۆكەخانە نییە و گەشتەكان و كاروبارەكانی فڕۆكەخانە بەشێوەی ئاسایی خۆیان بەڕێوەدەچن."

دەقی راگەیێندراوی ئاسایشی سلێمانی:

ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە 

ئەمڕۆ ئێوارە  2023/4/7 كاتژمێر  4:18خولەك لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەك ڕوویدا كە تیایدا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبوو  و بووە هۆی ئاگر كەوتنەوە، دەستبەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی فڕۆكەخانە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد.

‎لە ئێستادا هێزەكانمان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە ڕووداوەكە و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاو دەكەینەوە

هاوڵاتیان و گەشتیارە بەڕێزەكان ئاگادار دەكەینەوە، كە هیچ گرفتێك لە فڕۆكەخانە نییە و گەشتەكان و كاروبارەكانی فڕۆكەخانە بەشێوەی ئاسایی خۆیان بەڕێوەدەچن .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

7 / 4/ 2023

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین