سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و حەلبووسى: جێبەجێ نەکردنى ڕێککەوتنى هەولێر-بەغدا کاریگەرى خراپى دەبێ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکى پەرلەمانى عێراق کۆبووەوە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگى دەرچواندنى ده‌رباره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتیى عێراق.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (هەشتى نیسان/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى سەردانییەکەى بۆ بەغدا، محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتیى عێراق كه‌ ئێستا بۆ ده‌نگدان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌، هه‌ردوولا هاوڕا بوون "له‌ گرنگیى ده‌رچوواندنى یاساكه‌ كه‌ ڕۆڵێكى كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ى دۆخى دارایى و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى كار و پرۆژه‌كان."

سەبارەت بە ڕێککەوتنى هەولێر-بەغدا ئاماژە بەوەدەکات، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و محه‌مه‌د حه‌لبووسى جه‌ختیان لە، "گرنگیى ئه‌نجامدانى ڕێكاره‌كانى جێبه‌جێكردنى كرده‌وه‌"، ھەروەها ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ "دواكه‌وتنى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌، كاریگه‌ریى نه‌رێنى له‌سه‌ر ته‌واوى داهاتى گشتى عێراق ده‌بێت."

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین