سەرۆک وەزیرانى عێراق ستایشى ڕۆڵى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک وەزیرانى عێراق لەکۆبوونەوەیەکدا ستایشى "هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانى بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان" دەردەبڕێت.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (هەشتى نیسان/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵى كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى "پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق و جێه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه‌"، هه‌روه‌ها "ستایشى هه‌نگاوه‌كانى به‌ڕێز ئه‌لسوودانى و كار و هه‌وڵه‌كانى كرد بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت و ڕێككه‌وتنى سیاسیى هاوپه‌یمانیى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت."

محەممەد شیاع سوودانى، "سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانى بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه‌."

لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و پشتیگیریى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه‌ى گشتیى عێراق. هه‌روه‌ها داكۆكییان له‌ به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین