ئەردۆغان و رەئیسی جەخت لە پشتیوانی فەڵەستین دەکەنەوە ئێران

نوچەنێت:

لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا نێوان هەردوو سەرۆک کۆماری و ئێران و تورکیا، باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا دەکەن.

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، دوانیوەڕۆی دوێنێ (حەوتى نیسان/2023) لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، وێڕای پێداگری لەسەر پێویستی رێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی ناوچەکە، "گرنگترین رێگای مامەڵەکردن لەگەڵ تیرۆر و جیاخوازی" بە پشتیوانی لە سەروەری نیشتمانی وڵاتانی ناوچەکە زانی و داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا کرد.

بەگوێرەی بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا، لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، ئەردۆغان جەختی لە گرنگی یەکگرتووی جیهانی ئیسلامی لە بەرامبەر زیادبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل لە فەلەستین و بەتایبەتی لە مزگەوتی ئەقسا کردەوە و رایگەیاند کە "بۆ ئەوەی رێگری لە ئاڵۆزییەکی نوێی توندوتیژی بکەین، پێویستە دانبەخۆداگرتن و عەقڵی دروست بەکاربهێنین“. هەروەها داوای لە رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد، بە هاوبەشی هەوڵەکان بۆ پاراستنی پێگەی شوێنە پیرۆزەکان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام بن.

 

سەرچاوە: رادیۆ فەرەنسا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین