ئیتالیا لە پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (10/نیسان/2023 ) مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆلۆنێل دانێیلێ پیزانی فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی سوپاسی ئیتاڵیای کرد بۆ  هاریکاری و پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و  هیوای سەرکەوتنی بۆ فەرماندەی پێشوو خواست لە ئەرکی داهاتوویدا و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشی لە فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

لە بەشکى ڕاگەیێندراوى کۆبوونەوەکەدا هاتووە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.

شاندی سەربازیی ئیتاڵی جەختیان لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی وڵاتەکەی و هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، بە تایبەتی لە بواری راهێنان کردەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین