سەرۆکایەتیى شارەوانى هەولێر لە ئەگەرى روودانى لافاو چەندین ڕێنمایی بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیى شارەوانى هەولێر، بۆ ئەگەرى روودانى لافاو، ڕێنمایی خۆپارێزى بڵاودەکاتەوە و لە ڕێگەى چەند ژمارەیەکى مۆبایلەوە داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە هەر شوێنێک ئاو کۆبووەوە پەیوەندییان پێوە بکەن.

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی سبەى ڕۆژى چوارشەممە (12/نیسان/2023) ئەگەری باران بارینێکی بەخوڕ لە شارى هەولێر هەیە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ئەگەری ڕووداوی لافاو و لە پێناو سەلامەتی خۆت و خێزانەکەت، ئەم ڕێنماییانەى خوارەوەى بڵاوکردەوە.

پێش روودانی لافاو پیوستە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكرێت:

یەکەم/ چاودێریکردنی زانیارییەکانی کەشناسی و وەرگرتنی ژمارەی گروپ یا ئاژانسی لافاو

دووەم/ دیاریکردنی شوێنێکی بەرز و گونجاو لەماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەتان

سێیەم/ پاراستنی بەڵگە نامە و کەل و پەلە گرنگە و بەنرخەکان و پاراستنیان لەو شوێنە کە دڵنیایی هیچیان لێ بەسەر نایەت

چوارەم/ ئامادەکرنی گونیە و پڕخۆڵ کردنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان، بۆ گرتنی ژێر دەرگا و ئەو شوێنانەی کە مەترسین لەکاتی دروست بوونی لافا ئاویان لێبێتە ژوورەوە

لەکاتی ڕوودانی لافاو چی دەکەیت؟

یەکەم/ بڕۆ بۆ ئەوشوێنەی بەرز و گونجاوەی کە لە ماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەت ئامادەت کردووە بێ دواکەوتن.

دووەم/ بڕینی تەزووی کارەبا و ھێڵی غازی ماڵه‌وه‌تان.

سێیەم/ شوفێری نەکردن.

چوارەم/ دورکەوتنەوە لە رێڕەوە ئاوی قورس و کەند و چۆمەکان

هەروەها سەرۆکایەتیى شارەوانى هەولێر ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە، لەکاتی کۆبوونەوەی ئاو لە هەر گەڕەک و کۆڵانێک و گیرانی ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ لەڕێگەی ژمارەی مۆبایلی تیمەکانمان لە شارەوانییەکانی (١٫٢٫٣٫٤٫٥٫٦) و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان، فەرمانگەی پارکی سامی عبدالرحمن، دەتوانن پەیوەندی بکەن بۆئەوەی ڕاستەوخۆ تیمەکانمان بگەنە شوێنی مەبەست.

سنوری شارەوانی یەک:

سەنگەر:07504558197

ڕەفعەت: 07504532696

بەڕێوەبەر/07505600164

سنووری شارەوانی دوو:

ڕێدار: 07501552178

ئاسۆ:07504613732

بەڕێوەبەر/07504690093

سنوری شارەوانی سێ:

هێمن: 07504828270

هەمزە:07504780353

بەڕێوەبەر/07507388222

سنوری شارەوانی چوار:

ئامانج:07504626276

سەردار:07504675733

بەڕێوەبەر/ 07504489820

سنوری شارەوانی پێنج:

علی:07504681302

عبدالخالق:07511099836

بەڕێوەبەر/ 07504645643

سنوری شارەوانی شەش:

کۆمار:07504756280

گۆران:07504646028

بەڕێوەبەر/ 07504633918

لێژنەکانی بەدواداچوونی خاوێنکردنەوە

بەڕێوەبەر/07514048671

سنوری شارەوانی یەک

شاهین:07514540650

سنوری شارەوانی دوو

بێستون : 07514016683

سنوری شارەوانی سێ

محسن:07503291365

سنوری شارەوانی چوار

بۆتان: 07504368789

سنوری شارەوانی پێنج

کەمەند:07504486085

سنوری شارەوانی شەش

مسعود :07504515485

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین