سەعدى پیرە: بۆ دوورخستنەوەى مەترسییەکان دەبێ پارتى و یەکێتى ناوکۆکییەکانیان وەلابنێن کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هۆشدار دەدات کەرکووک مەترسى گەورەى لەسەرە و دەشڵێت، جیهان گۆڕانکارى گەورەى بەخۆبینەوە و پێویستە کوردیش کەمێک لە دۆخى خۆى و جیهان وردبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (19/نیسان/2023) سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، مەترسی لەسەر کورد کەرکووک هەیە و بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەو مەترسیانە پێویستە پارتی و یەکێتی ناکۆکییەکان بەلاوەبنێن و یەکڕێز بن.

ئەو ئەندامەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى دووپاتى دەکاتەوە، مەترسى و پیلانگێڕى لەسەر کوردى کەرکووک هەیە، تەنها پێکەوەیى پارتى و یەکێتى دەتوانن ئەم پیلانگێڕیانە نەهێڵن.

سەبارەت بە ناکۆکییەکانى پارتى و یەکێتى سەعدی پیرەگوتیشى، ئێستا گلەیى و ڕەخنەکانمان هەرچی بێت، پێویستە کات بە فیڕۆ نەدەین، بۆ ئەوەی ئەو هەڕەشەی لەسەرمانە سەرکەوتوو نەبێت، دەبێ هەموو لایەک گوتارى خۆى بگۆڕێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین