د. سامان بەرزنجى: خوێندن دەبێتەوە ئۆلاین و شوێنە گشتییەکانیش دادەخرێن کوردستانی

نوچەنێت:

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژانی پێنجشەممە، هاوشێوەی هەینی و شەممە، دەبێتە پشووی فەرمی لە داودەزگاکانی هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە د. سامان بەرزنجى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا گوتى، دەبێت رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بەردەوام بێت و بڕیاردرا داخستنی دەرگای قوتابخانەکان تاوەکو (10)ی نیسان بەردەوام بێت.

دەربارەى داخستنى دەرگاى قوتابخانەکان و شوێنە گشتییەکان، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا گووتیشى، لە دوای کۆتایی هاتنى بە تاقیکردنەوەکان، خوێندن دەکرێتە ئۆنڵاین، هەروەها کافتریا و رێستۆرانتەکانیش لە کاتژمێر (9)ى ئێوارە تاوەکو (6)ی بەیانی دادەخرێن. هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە و دانانى پرسە و کۆبوونەوەیەک قەدەغەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین