جارێكی تر پەسەندكردنی بودجە دوا دەكەوێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتووی بڵاوكردووەتەوە، كە یاسای بودجەی گشتی عێراق و لێبوردنی گشتی تێدانییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی نیسانی 2023  راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتووی بڵاوكردووەتەوە، كە لە شەش بڕگە پێكهاتووە و خوێندنەوە بۆ چەندان یاسا دەكرێت. بەڵام وەك تێبینی دەكرێت كارنامەكە پەسەندكردنی بودجە و لێبوردنی گشتی لەخۆ ناگرێت، بۆیە پێشبینی دەكرێت دەنگدان بە بودجە بكەوێتە مانگی داهاتووە.

پێشتر پەرلەمانتاران ئاشكرایان كرد بوو، مشتومڕێكی زۆر لەسەر بودجە هەیە، بە تایبەتی لە بابەتی كورتهێنانی بودجە و بودجەی پارێزگاكان. هەروەها ئەوەیش ئاشكرا كرا بوو كە  پەرلەمان بە نیازە ماوەی ئەم وەرزەی یاسادانان درێژ بكاتەوە، بە ئامانجی پەسەندكردنی بودجە.

بودجەی گشتی عێراق بۆ سێ‌ ساڵ 2023 و 2024 و 2025 لە لایەن حكومەتی عێراقەوە ئامادە كراوە و لەم مانگەدا لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كراوە.




 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین