لە ئێران لەسەر شەقام هەوڵی کوشتنی مەلایەکی دیکە دەدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

پۆلیسی تارن رایدەگەیەنێت، هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەو شۆفێرەی کە بە مەبەست رۆژی رابردوو مەلایەکی کردووە بە ژێر ئۆتۆبێلەکەیەوە بەردەوامە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە، کە رۆژی پێنجشەممە (27ی نیسانی 2023)، بڵاوکراوەتەوە، شۆفێرێک بە مەبەست مەلایەکی 35 ساڵەی کردووە بە ژێرەوە و هەڵهاتووە. 

لەو پەیوەندییەدا پۆلیسی تاران، لەدوای رووداوەکە دۆخی تەندروستی مەلاکەی رانەگەیاندووە، بەڵام دەڵێت، هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بەردەوام دەبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی رابردوو لە ئێران ئایەتوڵڵایەک (عباسعەلی سلێمانی) نوێنەری پێشووی خامنەیی لە سیستان و بەلوچستان، لە شاری بابلسەر، لە لایەن پاسەوانی ناو بانکەوە بە گوللە کوژرا و دواتر ئاشکرا کرا کە کردەوەکە تیرۆریستی نییە. 

سەرچاوە: العربییە

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین