پۆلیس کەسێک دەستگیر دەکات سێ هاووڵاتى بە ئۆتۆمبێلەکەى شێلاوە و هەڵاتووە کوردستانی

نوچەنێت:

پۆلیسى سلێمانى، کەسێک بە تۆمەتى هەڵاتن لە دواى شێلانى سێ هاووڵاتى دەستگیر دەکات و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە.

ئەمڕۆ شەممە (29/نیسان/2023)  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، "لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە ئۆتۆمبێل سێ‌ هاووڵاتی شێلابوو و هەڵاتبوو."

لە گەڕەكی هەواری شاری سلێمانی، كە ئۆتۆمبێلێك سێ‌ هاووڵاتی شێلابوو دواتر هەڵاتبوو، دەستبەجێ‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیس شار گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و "كەشف و هێلكاری كراو بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە."

پۆلیسى سلێمانى، دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان ئاماژە بەوەدەکات، "توانرا لەگەڕەكی ڕزگاری لەشاری سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە دەستگیر بكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا."

هەروەها دەڵێت، "تۆمەتبار (گ، غ، أ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین