عێراق بۆ ماوەی ساڵێكی تر نەوت بە ئوردن دەدات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

عێراق بڕیاری دا بۆ ماوەی ساڵێكی تر رۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت بە ئوردن بدات بە نرخێك كە هەر بەرمیلێك 16 دۆلار لە نەوتی برێنت كەمتر بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە چواری ئایاری 2023 ساڵح عەلی حامد وەزیری وزە و سامانە كانزاییەكانی ئوردن، لە بەغدا لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق كۆبووەوە و دوای كۆبوونەوەكە عێراق بڕیاری دا بۆ ماوەی ساڵێكی تر نەوت بە ئوردن بدات.

پێشتر ئوردن داوای كرد بوو، عێراق دەست بە ناردنی نەوت بكاتەوە، كە رۆژانەی بڕەكەی 10 هەزار بەرمیلە و نرخەكەی بۆ هەر بەرمیلێك 16 دۆلار كەمترە لە برێنت. بەگوێرەی بڕیارەكەیش لەم مانگەدا نەوتەكە رەوانەی ئوردن دەكرێتەوە.

چەندان ساڵە ئەم رێككەوتنە لە نێوان ئوردن و عێراق هەیە و بەگوێرەزی زانیارییە فەرمییەكان ئەو نەوتەی عێراق 7% پێداویستی ئوردن لە سووتەمەنی دابین دەكات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین